شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-15 16:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی حكوومه‌تی‌ عێراق: یاسای بودجەی 2021 دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق ‌ده‌ڵێت، یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات. جه‌خت له‌وه‌ش‌ ‌ده‌كاته‌وه‌ كه هەرێمی كوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی داراییەوه‌.

کوردپرێس:

حەسەن نازم، وتەبێژی حكوومه‌تی‌ عێراق لەكۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆبونەوەیێکی تایبەت بەپەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021. وتیشی‌، حکومەتی فیدڕاڵ باوەڕیوایە یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەربکات.

حەسەن نازم ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ حکوومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی دارایی -یاسای‌ قەرزەوه‌و ئەو یاسایەش دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم ڕێککەوتنەکان، بەگوێرەی یاسای قەرز حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە