ڕوونکردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی خولانەوەی فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئەو شارەدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی چەند فڕۆکەیێکی جەنگی بە سەر شاری هەولێردا سووڕانەوە و نیگەرانی و پرسیاری زۆر لای ڕای گشتیی هاووڵاتییان دروست بوو فڕۆکەخانەی هەولێر لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیێکی بڵاو کردەوە.
کوردپرێس:
ئاژانسی ناس نیوز ڕایگەیاند فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر شاری هەولێر بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دەنگی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر شاری هەولێردا کە شەوی ڕابردوو بیسترا نمایشێکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بوو و لە دەرەوەی ئیرادەی ئەو فڕۆکەخانەیە بوو و بە دەسەڵاتی دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق ئەنجام دراوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا نووسراوە ئەو نمایشە سەربازییە پەیوەست بوو بە ئوپەراسیۆنی دژەداعش لە ناوچەکانی مەخموور و کەرکووک و دیالە.
بۆچوونی بەکارهێنەران