شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-15 06:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لە جۆیل رەیبێرن نێردەی تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سووریا پێگەیشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریا کرا . هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی گفتوگۆی ئاشتیانە لە نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە لە پێناو پەرەدان بە ئازادی و فرەلایەنی سیاسیی و هاوبەشی کردن لە دەسەڵاتدا. هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش هێشتاش مایەی هەڕەشەن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بە هێرشی شەوی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە کرد بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی و بە تووندی هێرشەکەی سەرکۆنە کرد. ڕوونیشی کردەوە کە لەم ماوەیەدا، سێ پێشمەرگە و کارمەندی ئاسایش، لە سەر دەستی چەکدارانی پەکەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

هوشداریشیدا کە "ئەم هێرشانەی پەکەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان و خۆخزاندنە نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات".

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە ھێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ژێر هەژمونی پەکەکە بێتە دەرەوە و نابێت چیتر ڕێگە بدرێت پەکەکە سوود لەو هاوکاریانە وەربگرن کە پێشکەشی ھەسەدە دەکرێن.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە