لەناوچەی چەمچەماڵی سلێمانی دووبارە ته‌قه له باره‌گای پارتی كرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له پارێزگای سلێمانی، ته‌قه له باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه سەید رێبوار، بەرپرسی لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ بە كوردستان24-ی راگه‌یاندووە کاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 لە سێ لاوە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە.
گوتیشی: چەند خوله‌كێک پێکدادان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێک نەبووە، تا ئێستا زانیاری نیە تەقەکارەکان کێن، چاوەڕوانین هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌كی كڵاشینكۆف بۆ هێرش كردنه سه‌ر باره‌گاكه به‌كار هاتووه و بكه‌رانی هێرشه‌كه دیار نین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران