شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-13 12:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بنکەیێکی سەربازیی دیکەشی لە ئیدلیبی سووریا چۆڵ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاند هێزەکانی سوپای تورکیا لە بنکەیێکی سەربازیی خۆی لە گوندی سەرمانی ئیدلیب کشایەوە.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزە سوورییەکان لە بارەگایێکی گوندی سەرمانی ئیدلیب سوپای سووریا لە ڕێگای جادەی نێودەوڵەتیی M5- ڕێڕەوی دیمەشق و حەلەب بۆ بنکەی گۆرانی کە لە ژێردەستی تورکیا بوو جووڵەیان پێکراوە و ئاڵای دەوڵەتی ناوەندیی سووریا هەڵکراوە.

بەم کشانەوەی تورکیا لە گوندی سەرمان، پڕۆسەی کشانەوەی تورکیا لە سەراقیب موریک و بنکەی سەربازیی گۆرانی لە جادەی M5 تەواو کراوە و ئەو ناوچەیە بە تەواوی کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە