شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-12 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی.

کوردپرێس:

مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، ‏بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە.

کازمی هەروەها ئەوەشی نووسیوە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق.

وتەكانی كازمی لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەستیپێكردووە و بەهۆی گرژییەكانەوە 12 كەس كوژراون و بەگوێرەی ئامارەكانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانیش 42 كەسی دیكەش برینداربوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە