ئەمریکا ژمارەیێکی زۆر زرێپۆش لە کوردستانی سووریا بڵاوە پێدەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی ناوەندی سوپای ئهمریكا هۆکاری بڵاوەپێکردنی زرێپۆشی جۆری "ئێم ٢ برادلی" لە کوردسستانی سووریا ئاشكرا دهكات.
کوردپرێس:
جەنەراڵ کینیشس ماکینزی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئهمریكا لەکۆنفرانسێکدا کە پێگەی "Defense One"ی ئهمریكی لەڕێگای ئۆنلاینەوە ڕێکیخستبوو ئاشکرایکرد، "بونی سەربازی ڕوسیا لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانو گەڕانو سوڕانی ئەو هێزانە بێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئهمریكییەکان، هۆکاری بڵاوەپێکردنی زرێپۆشی پێشکەوتوی ئهمریكن لەجۆری "ئێم ٢ برادلی" لەو ناوچانە".
ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای ئهمریكا باسی لەوەشکردوە، "وەزارەتی بەرگری ئهمریكا گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی ناردنی زرێپۆشی برادلی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەنگاوێکی گونجاوی قۆناغەکەیە".
لەمانگی ئەیلولی ڕابردودا وەزارەتی بەرگری ئهمریكا ڕایگەیاند، دەستیانکردوە بەبڵاوکردنەوەی زرێپۆشی جۆری برادلی لەڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران