شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-11 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلی باپیر: هەندێک لە حزبەکان ئەندامانی خۆیان دەخزێننە نێو خۆپیشاندەران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند داوا لەو لایەنە سیاسیە دەکەم کە ئەندامانی دەخزێنێتە نێو خۆپیشاندەران، دەست لەو کارە هەڵبگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت، لە بێزاریی‌ و تووڕەیی خەڵک‌ و جەماوەر، کە لە خۆپیشانداندا بەرجەستە بووە دەرەنجامی ئیدارەدانی سەقەت ‌و خراپی حیزبییانە و بنەماڵەییانەی ٣٠ ساڵی رابردووە، لە لایەن چینی حکومڕانی هێز و پارە بۆ خۆقۆرخکەری وڵاتەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە "هیچ هیوایێکم بە زۆربەی هەرەزۆری چینی حوکمڕان نەماوە کە بەخۆداچوونەوە بکەن".

عەلی باپیر دەشڵێت: نازانم کەی هەندێک کەس فێری خۆپیشاندانی شەرعییانە و شارستانییانە و بیانوو بەدەستەوە نەدەرانە دەبێت؟.

نەوبراو باسی لەوەش کردووە، ئامۆژگارییێکی دڵسۆزانەی ئەو لایەنە سیاسییە‌ دەکات کە "ئەندامانی بەشێوەی نەناسراوانە و دەمامکدارانە دەخزێنێتە نێو خۆپیشاندەرانەوە"، دەست لەو کارەیان هەڵبگرن‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە