کۆمەڵی ئیسلامی: لەگەڵ وەفدەکەی هەرێم ناچینە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه به‌شداربێت له‌و وه‌فده‌ی، که بڕیاره لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێکی بێنن و بچێته به‌غدا.
ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە، له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له شاری هه‌ولێر، به ڕه‌سمی کۆمه‌ڵی ئیسلامی بانگێشتی ئه‌و وه‌فده کراوه و داوای لێکراوه که نوێنه‌ری له‌و وه‌فده سیاسییه هه‌بێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕه‌تی کردۆ‌ته‌وه.
شایانی باسە بڕیاره وه‌فدێک له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێک‌بێت و بۆ گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی ناوه‌ندیی بچنه به‌غدا.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران