شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-10 12:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا واز لە هاوکاری کردنی هێزە کوردییەکانی سووریا بێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- گوتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت یەکەم داوا کە لە ئیدارەکەی بایدنی دەکات رادەست کردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن و ڕاگرتنی هاوکارییە بۆ هێزە کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئەوان بڕوایان وایە کە دەتوانن "سەرەتایەکی باش"یان لەگەڵ ئیدارەی بایدن-دا هەبێت، هەروەها دەشڵێت: "بایدن بەشەخسیی سەرۆکەکەمان دەناسێت و بڕوام وایە بایدن و تیمەکەی دان بە بەهای جیۆسیاسی و ستراتیژیی تورکیادا دەنێن."

هەروەها ئەو بەرپرسە تورکییە دەشڵێت: دەبێت بایدن ئاگاداری دوو پرس بێت کە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا گرنگە. یەکەمیان ئەوەیە کە ئەمریکا هەموو هاوکارییەکانی بۆ شەڕڤانەکانی کوردستانی سووریا ببڕێت، چوونکە "ئەوان هیچ جیاوازییێکیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەدا نییە".

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی ئیبراهیم کاڵن ئەوەیە کە ئەمریکا فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆکی بزووتنەوەی خزمەت کە ئێستا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا دەژی، رادەستی تورکیا بکاتەوە، ئەم داوایەی کاڵن دوێنێ بوو لە دیداری جێرمان مارشاڵ فەند کە دیدارەکە بە ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.

ئەنقەرە بۆیە داوای ئەو بانگخوازە ئیسلامییە دەکاتەوە، چونکە بە نەخشەدانان بۆ "کودەتا شکستخواردووەکەی" ساڵی 2016 تۆمەتباری دەکات.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە