شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-08 17:16 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا بەنیازە عەین عیسا ڕادەستی تورکیا بکات، ئەم شارە ڕادەستی هیچ لایەنێک ناکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: عەین عیسا وەکوو پێتەختی سیاسی و سەربازی و مەعنەویی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دێتە ئەژمار و جیابوونەوەی ئەم شارە لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بەواتای پچڕانی کۆبانی و ڕەقا و قامیشلۆ لە یەکترە و ڕووسیا دەیهەوێت پێش دەستەبەکار بوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە کۆشکی سپی شارێکی دیکەی باکووری سووریا پێشکەشی تورکیا بکات.

«فەتحوڵڵا حوسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە گوتە بەرپرسانی ڕووسیا لەبارەی ڕادەست کردنی شاری عەین عیسا بە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و وتی: ڕووسیا و تورکیا هەموو ڕۆژێک و بازاڕێکی نوێ لەسەر کوردستانی سووریا دەکەنەوە. پێشتر ڕوسیا لە مامەڵەیێکدا عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سێپی-ی ڕادەستی تورکیا کرد و ئەمڕۆیش خەریکی یاریێکی دیکەیە.

ناوبراو درێژەی دا: چەند ڕۆژ پێش ئێستا شاندێکی سەربازیی ڕووسیا و لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا و ڕایانگەیاند ئەگەر عەین عیسا ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی نەکرێت، جارێکی تر تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردستانی سووریا.

فەتحوڵڵا حوسێنی زیاتر وتی: لە ڕاستیدا ئەمە پیلانێکە کە سەرێکی بەسراوە بە دانیشتنەکانی ئەستانە و سوچییەوە و لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە هەموو ڕۆژێک و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لاواز بکەن و ڕادەستی لایەنێکی دیکەی بکەن. ئەگە ئێستا عەین عیسا ڕادەست بکرێت ڕۆژی داهاتوو دەبێت قامیشلۆ و کۆبانی و ڕەقا و ناوچەکانی دیکەیش تەسلیم بکرێن.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە هەڵکەوتەی عەین عیسا لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و وتی: عەین عیسا خاڵێکی ستراتێژییە بۆ خۆبەڕێوبەریی باکووری سووریا چوونکە لەسەر ڕێگای نێونەتەوەیی M4 دایە.

فەتحوڵڵا حوسێنی جەختی کردەوە: عەین عیسا وەکوو پێتەختی سیاسی و سەربازی و مەعنەویی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دێتە ئەژمار و جیابوونەوەی ئەم شارە لە بەڕێوەبەریی خۆسەر بەواتای پچڕانی کۆبانی و ڕەقا و قامیشلۆ لە یەکترە.

ئەندامەی دەستە سەرۆکایەتیی پارتی چەپی کوردستانی سووریا وەبیری هێنایەوە: ئێمە ئەم داواکارییە بە پیچ شێوەیێک قبووڵ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە بەڵام ڕووسیا خەریکی مامەڵەیە لەگەڵ تورکیا و هەڕەشەکانی تورکیاش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن. ڕووسیا بەدوای ئەوەدایە پێش دەستەبەکار بوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە کۆشکی سپی شارێکی دیکەی باکووری سووریا پێشکەشی تورکیا بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە