شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-08 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عەفرین دزین و تاڵان کردن ئاسەوارە مێژووییەکان درێژەی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- گرووپە چەکداریەکان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 13 جار بینا مێژوویەکانیان بەمەبەستی دزینی ئاسەواری مێژووی هەڵکەندووە و چەندین پارچەی مێژووییان بۆ تورکیا گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ داگیر کردنی عەفرین وێران کردن و دزینی ئاسەواری مێژووی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی سوپای ئازادی سووریاوە کە تورکیا پشتگیرییان دەکات، هێشتا درێژەی هەیە و میلیشیاکان بەمەبەستی قاچاخی کردنی ئاسەوارە مێژووییەکان و فرۆشتنی ئەو ئاسەوارە بە دیکەی وڵاتان بەشێک لە بینا مێژوویەکانی عەفرینیان تێکداوە.

هاوارنیووز لەمبارەوە دەنووسێت: ڕێکخراوە و ناوەندە نێونەتەوەییەکان هەمبەر ئەم هەڵمەتانە کە لەسەرەتای داگیر کردنی عەفرینەوە دەستی پێکردووە بێدەنگن. ئەوەش لەحاڵێکدایە کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان تێکدان و ڕووخاندنی ئاسەوارە مێژووییەکان لەکاتی شەڕدا قەدەغەیەوە لەڕیزی تاوانە جەنگییەکاندایە.

هیچ یەک لە یاسا نێونەتەوەییەکان و پرۆتۆکولی ژێنێڤ لەبارەی پاراستنی ئاسەواری مێژووی لە عەفرین لەبەرچاو نەگیردراون و تورکیا هیچ بڕگەیێکی ئەو ڕێککەوتنەی جێبەجێ نەکردووە.

شایانی باسە بەگوێرەی ئەو زامیارییانەی دەست کەوتوون گرووپە چەکداریەکان لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 13 جار بینا مێژوویەکانیان بەمەبەستی دزینی ئاسەواری مێژووی هەڵکەندووە و چەندین پارچەی مێژووییان بۆ تورکیا گواستووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە