كاروانێكی ھاریكاریی ھاوپەیمانان رادەستی ھەسەدە کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی ھاریكاری رادەستی ھێزەكانی سووریا دیموكرات "ھەسەدە" كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی RT بڵاوی کردەوە كاروانە هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بریتی بوو لە چەندن بارھەڵگر لە ھەرێمی كوردستانەوە بە دەروازەی "ئەلوەلید"ی سنووری؛ دەربازی كوردستانی سووریا بوو.
بەگوێرەی راگەیاندنەكان، كاروانی بارھەڵگرەكان ژووری پێشوەختە درووستكراو و تانكەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلیان لە خۆگرتبوو.
ھەروەھا كاروانەكە رێگای ئێم 4 بڕی و بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا لە حەسەكە و دێرەزوور رۆیشتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران