شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-06 21:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

195 قوربانی و 30 هەزار و 402 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 174 هەزار و 761 پشکنین ئەنجام دراون؛ 30 هەزار و 402 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 195 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 14 هەزار و 900 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 539 هەزار و 291 کەس بەرزبووەتەوە، پێنج هەزار و 805 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

هەروەها بەپێی ئامارەکە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 11 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و بەگشتی تاوەکوو ئێستا 431 هەزار و 253 تووشبووش لە تورکیادا چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە