شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-05 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوور نییە تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر کوردستانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دامەزرێنەرێکی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی کانتۆنی کۆبانی ڕایگەیاند: تورکیا وڵاتێکی دەستدرێژیکەرە کە پێبەندی هیچ ڕێککەوتنێک نییە.

«بێریڤان حەسەن» ئەندامی دەستە سەرۆکایەتیی پەیەدە (PYD) و هاوسەرۆکی ئەم حیزبە لە ناوچەی فورات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە هێرشی تۆپخانەیی ئەمدواییەی تورکیا بۆسەر عەین عیسا کە بووە هۆی کوژرانی منداڵێک و وتی: تورکیا واز لە هەڵمەتە پاوانخوازەکانی خۆی هەڵناگرێت و هەردەم مەترسیێک بۆ سەر ناوچەکە دروست دەکات.

ناوبراو ئاماژەی دابە بەیاننامەی ئەمدواییەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەبارەی ئەگەری هێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا و ڕایگەیاند: دوور نییە تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر کوردستانی سووریا و تورکیا وڵاتێکی دەستدرێژیکەرە کە پێبەندی هیچ ڕێککەوتنێک نییە.

بێریڤان حەسەن وتیشی: دەوڵەتی تورکیا لە ڕابردوویشدا دەریخستووە کە دەستدرێژیکارە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودیشدا بە بۆردوومان کردنی عەین عیسا جارێکی دیکە خانەوادەیێکی تری ئازیەتبار کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە