شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-05 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی پێویستە مەسعوود بارزانی و کوڕەکەی بچنە بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى سەرکردایەتىی یەکێتىی نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند، ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق پێویستی بەوەیە کە مەسعوود بارزانی و کوڕەکەی سەردانی بەغدا بکەن و ئەگەر ناردنى ئەو شاندەى هەرێم بۆ بەغدا راست بێت مانای ئەوەیە حکوومەتى بنەماڵە ئامادە نییە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت.

کوردپرێس:

ئاراس شێخ جەنگى ئەندامى سەرکردایەتیى یەکێتى لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە" ئەگەر نادرنى ئەو شاندەى هەرێم بۆ بەغدا راست بێت، ئەوا حکوومەتى بنەماڵە نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێک بکەوێت،بۆیە چاوەڕوانى وەزعێکى لەمە خراپتر بکەن".

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەگەر ئەمانە میللەتیان لا گرنگ بێت ئەوا دەبوایە مەسعود بارزانى و کوڕەکەى بڕۆیشتنایە بۆ بەغدا.

هەروەها ناوبراو باسى لەوە کردوە، گۆڕان و یەکێتى لەم حکوومەتدا هیچیان بەدەست نییە، بۆیە دەڵێت بارزانى و کوڕەکەى بچنە بەغدا.

بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا شاندێکی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات و سەردانەکەش بەسەرۆکایەتى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی دەبێت، لەماوەى رابردوودا زۆربەى سەردانی شاندەکانى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى بووە، لەکاتێکدا دەوترێت پێکهاتەى ئەو شاندانە خاوەن بریار نین لەسەر مەلەفى نەوت کە ئەو مەلەفە لەژێر کۆنترۆڵ و هەیمەنەى پارتى دیموکراتى کوردستاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە