شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-03 07:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکراتی کوردستان: هێشتا پەکەکە شەنگالی چۆڵ نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال رایگەیاند، پەکەکە هیچ بارەگاکانیان لە شەنگال ڕادەستی حکوومەتی عێراق نەکردووە، تەنیا هەندێک بارەگای بچووک نەبن، ئەویش بۆ راگەیاندن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند، '' ئەوەی لە شنگال دەکرێت پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە و پەکەکە تا ئێستاش بارەگاکانیان لە سەنتەری شەنگالدا ماون و ڕاستە هەندێک لە چەکدارەکانی لە تۆنیلەکاندا خۆیان حەشار داوە و ئێستاش گەورەترین بارەگای پۆلیس لەنێو شەنگالدا لە دەست پەکەکەدایە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، ''ئەو بەناو ئاسایشەی لە شەنگال دروست کرابوو، هەموویان ماون بە ئیدارەکەیشییەوە، هەندێکیشیان خۆیان ئاوێتەی حەشد و پۆلیس و هەندێکیشیان لەنێو سوپا کردوون".

باسی لەوەش كردووە، "ئەوەی لە شنگال ئێستا دەکرێت تەنیا بۆ ئەوەیە خەڵک بگەڕێتەوە شەنگال، پێش هەڵبژاردن و بۆ ئەوەی لە شەنگال بە دڵی خۆیان کاندیدە عەرەبەکان دەربچن و دواتر بڵێن عەرەب نوێنەرایەتی شنگال دەکات".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "تا نوێنەری یوئێن و حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەک هەنگاوەکانی شنگال جێبەجێ نەکەن بڕوامان بەو پروپاگەندەیە نییە کە لە شەنگال دەکرێت، چوونکە دەبێ ئەو هێزانە هەر لە شەنگالدا نەبن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە