زیاتر لە 900 میلیشیای سووری لە قەرەباخەوە گەڕانەوە بۆ سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند زیاتر لە 900 میلیشیای سووری لە قەرەباخەوە گەڕانەوە بۆ سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە نۆسەد چەکداری سووریا کە بۆ شەڕی قەرەباخ ڕەوانە کراوبوون پاش کۆتایی ئەو شەڕە بۆ سووریا گەڕاونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی KRDnews لەمبارەوە دەنووسێت: ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاندووە "ئەو هێزانەی کە تورکیا بۆ شەڕی نێوان ئازەربایجان- ئەرمینیا گواستیانیەوە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە قەرەباخ گەڕاندرانەوە بۆ سووریا و لەناوچەکانی عەفرین، ئەلباب و جرابلس جێگیر کران".
شایانی باسە تورکیا تورکیا 2 هەزار و 580 میلیشیای سووریی بۆ پشتگیری کردن لە بەرەی ئازەربایجان لەشەر لەگەڵ ئەرمینیا ناردە بەرەکانی شەڕ کە لەو ژمارەیە 293 کەسیان کوژران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران