شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-02 10:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە راهێنان بەهێزەکانی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان لە کۆبوونەوەیێکدا هاوکاری سەربازی دوولایەنە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ جەیمس هیپی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە ئاسایشی ناوچەکە و بەردەوامی نوێ کردنەوەی توانا سەربازییەکان کردووە.

وەزیری دەوڵەتی بریتانیا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان لەدیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەهاوکاری هێزەکانی عێراق بەتایبەت لەبواری راهێنان و راوێژی سەربازیدا.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە