شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-19 12:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مردن بە کۆرۆنا لە ئێران ڕێژەیێکی پێوانەییی مەترسیدار تۆمار دەکات/ 337 هاووڵاتیی دیکە لە یەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 337 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 30 هەزار و 712 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 28ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 4 هەزار و 251 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 534 هەزار و 631 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 337 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 30 هەزار و 712 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 431 هەزار و 360 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە