شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-18 15:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەندروستیی هەرێم: 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و 797 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 797 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و 32 هاووڵاتیی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوی 24 سەعاتیی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا کە ڕۆژی یەکشەمە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 بڵاو کراوەتەوە، لە کۆی 5844 پشکنینی نوێ 797 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، لەبەرامبەردا 465 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: 32 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە هەولێر 8، سلێمانی 11، گەرمیان 1، دهۆک 9، هەڵەبجە 3.

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

تووشبووان: 61703

چاکبوونەوە: 37584

گیان لەدەستدان: 2161

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە