56 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا/ 32 حاڵەتی لە هەرێمی کوردستانە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 56 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە کە 32 حاڵەتی لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بووە.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیاندراوی 24 سەعاتیی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا کە ڕۆژی یەکشەمە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 بڵاو کراوەتەوە، 3186 حاڵەتی چاکبوونەوە و 3110 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: 56 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، لەو ژمارەیە 15 لە سلێمانی، نۆ لە دهۆک، هەشت لە هەولێر، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەسەر ئاستی عێراق لە بەغدا تۆمارکراوە کە چوار حاڵەتە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە عێراق:
تووشبووان: 426.634
چاک بوونەوە: 360.477
گیان لەدەستدان: 10254
بۆچوونی بەکارهێنەران