سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌ره‌و پاریس كه‌وته ڕێ
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق‌و وه‌فدێكى یاوه‌رى به‌ره‌و پاریس كه‌وتنه‌ڕێ، نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانیش ورده‌كاریی زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
کوردپرێس:
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا ئاماژه به‌وه كراوه، پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی یەکشەمە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌فڕۆكه‌یێكى تایبه‌ت شارى به‌غداى به‌ره‌و پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا به‌جێهێشتوه.
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، له‌و گه‌شته‌یدا به‌ره‌و ئه‌وروپا، كازمى سه‌ردانى له‌نده‌ن‌و به‌رلینیش ده‌كات.
پێشتریش نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرای كردبوو، بۆ ئه‌و سه‌ردانه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وه‌زیرانى كابینه‌كه‌ى، یاوه‌رى مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران