لە کوردستانی سووریا 96 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 96 که‌سی تر لە کوردستانی سووریا تووشی کۆرۆنا بوون و دوو که‌سیش گیانیان له‌ده‌ست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان مسته‌فا هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند که دوو که‌س به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه کە که‌سێک له کۆبانێ و که‌سێکی تر له قامیشلۆ به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاماژەى بەوەش کردووە، له‌و 24 کاتژمێره‌دا 96 حاڵه‌تی نوێ تۆمار کراون که 46 له ڕه‌گه‌زی نێرن 50 له ڕه‌گه‌زی مێن، هاوکات 7 که‌س ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه و باش بوونەتەوە.
بەگشتی به‌تۆمار کردنی ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 2948 که‌س له‌و ژماره‌یه‌ش 95 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 630 که‌س ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران