کاردانەوەی ئەمەریكا بۆ سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھێرش كردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی سەركۆنە دەكات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن.
بەپێی هەاڵی کوردپرێس، مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیێكدا کاردانەوەی بۆهێرش کردنە سەر بارەگای پارتی نیشان دا و ڕایگەیاند بە توندی ھێرش كردنە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا سەركۆنە دەكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئازادی رادەربڕین و قسەكردن لە بنەما و كۆڵەگەكانی ھەر دیموكراسییێكە و دەبێت لایەنە سیاسییەكان لە كێبركێیەكی تونددا بن بۆ پاراستنی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، داوا لە سەرجەم لایەنەكانی عێراق دەكات، لەم كاتە ھەستیارەدا كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و ھەڕەشەی بەردەوامی داعش، بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران