شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-17 05:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیمی یەکێتی لە حکوومەتی هەرێم  پەیامێک بەبۆنەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیمی یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی بە ئەو پەیامانەی لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بڵاو کرابوویەوە نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وەڵامەکەی یەکێتیدا هاتووە: دەبێت حکوومەت و بەرپرسەکانی خۆیان لە لێدوانێک بپارێزن کە کوردستان لە کەناری ئارامی دووربخاتەوە.

تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم پەیامێکی لەبارەی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "‎وەک ئاشکرایە مێژووی گەلەکەمان وەک چۆن پڕیە‌تی لە شانازی و دە‌ستکە‌وت، خاڵیش نییە لە کارەسات و کۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن."

ئاماژە بەوەشکراوە، "‎ئەو کارەسات و رووداوانە‌ش بەشێکن لە مێژووی دوور و نزیکی گەلەکەمان، بۆ ئە‌وە‌ی راستی و دروستی و چۆنییەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکار و دە‌رئە‌نجامە‌کانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانە‌وە‌ بە بێلایەنانە لێکۆڵینە‌وە‌یان لەسەر بکرێت."

دەشڵێن، "ئێمە بڕوامان وایە ئەرکی حکوومەتی ھەرێم خزمەت کردنی ھەمەلایەنەی ھاوڵاتیانە‌ نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان، بۆیە دەبێت حکوومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دوور دەخاتەوە لە کەناری ئارامی، خۆ ئەگەر بڕیاریشە‌ حکوومەت ھە‌ڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوە‌کانی ٣١ی ئاب و کارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوە‌کانی تریش."

باس لەوەشکراوە، "‎جەخت دەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەموولایێک پەند و ئامۆژگاری لە کارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بە مایەی یە‌کڕیزی نەتەوەیی نە‌ک قووڵ کردنە‌وە‌ی ناکۆکییەکان و تەفرەقە و پەرتەوازەیی."

ئەوەش لە کاتێکدایە، سێ ساڵ لەمەوبەر و لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و بیست رۆژ دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، هێزە عێراقییەکان کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکانیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە