تورکیا سیستمی بەرگریی ئێس٤٠٠ی تاقی کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پارێزگای سینۆپی ئەو وڵاتە دەستی بە تاقی کردنەوەی سیستمی بەرگریی ئێس٤٠٠ی رووسی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پرۆسەی تاقی کردنەوەکە ٦ کاتژمێر دەخایەنێت و تێیدا ئاستی زیرەکی سیستمەکە بەرامبەر فڕۆکەی جەنگی و پووچەڵ کردنەوەی مووشەک تاقی دەکرێتەوە.
تورکیا سێ ساڵە لەگەڵ رووسیا گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس٤٠٠ی بە بەهای دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە و پێشتر تاقی کردنەوە لەسەر راداری مووشەکەکان کراوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار مووشەکەکان دەتەقێنرێن و تاقی دەکرێنەوە.
کڕینی سیستمی بەرگریی رووسیا لەلایەن تورکیاوە کێشەی خستووەتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن و ئەمریکا لە رێگەی کەناڵە دپلۆماتیەکانیەوە هەوڵی راگرتنی ئەو پرۆژەیە دەدات.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران