شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-15 10:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا جارێکی دیکە گوندەکانی پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند گوندێکی نا‌حیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست دەکەن.

کوردپرێس: تۆڕی میدیایی ڕوودا بڵاوی کردەوە بۆردوومانەکە لە کاژێر 11:10خولەک دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا بەرزاییەکانی بێرکم، کێلەشین و بەردەسۆران کراونەتە ئامانج.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگەیاند، دوای ماوەیێک ئارامی و وەستانی بۆردوومانی تورکیا، ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە فڕۆکە گەیشتنەوە ئاسمانی ناوچەکە و هەریەک لە سنین، بێرکمە، کێلەشین و بەردەسۆران-ی بۆردوومان کرد.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتیشی، سنین و بێرکمە ماوەی 15 ساڵ ناوە ناوە دەکەونە بەر هێشی فڕۆکەکانی تورکیا، بەڵام کێلەشین و بەردەسۆران کە سنووری نێوان قەزای شنۆی کوردستانی ئێران و سیدەکانە بۆ یەکەمینجارە تورکیا بۆردوومانیان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە