شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-14 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم 912 تووشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 912 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی گشتیی ئاماری تووشبوون گەیشتە 58 هەزار و 277 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 14ی تشرینی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 912 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆی 5340 پشکنین 912 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە، زۆرترین توشبو لە دهۆک 438 کەس و کەمترین لە هەڵەبجەیە 24 توشبوی نوێ تۆمارکراون.

لەماوەی 24 سەعاتی رابردوشدا 194 حاڵەتی چاکبونەوە و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بەم شێوەیە هەولێر 5، سلێمانی 7، دهۆک 5، هەڵەبجە 3.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

تووشبووان: 58277

چاکبوونەوە: 35899

گیان لەدەستدان: 2060

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە