شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-29 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

AKP بە جیددی سڕینەوەی سیاسیی HDPی دەست پێکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ماردین دەڵێت: پارتی دەسەڵاتداری تورکیا واتا ئاکپارتی بە جیددی هەوڵی سڕینەوەی سیاسیی پارتی دیموکراتیکی گەلان-ی دەست پێکردووە.

«ساڵح کۆدای» هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ماردین لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەستگیر کردنی پارلمانتارانی پارتەکەی و ڕایگەیاند: ئەم پیلانە لەمێژە داڕێژراوە بۆ سڕینەوەی HDP لە گۆڕەپانی سیاسی.

ناوبراو زیادی کرد پارتی داد و گەشە و پارتی نەتەوە پەرەست بەبۆنەی شکستە سیاسییەکانیانەوە دەستیان کردووە بە دەستگیر کردنی بەربڵاوی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان بەتایبەت پەرلەمانتارە پێشووەکانی هەدەپە.

هاوسەرۆکی HDP لە ماردین پێشتر لە دیمانیێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو: تا ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی حزب، سەرۆک شارەوانییەکان و ژمارەیێک زۆر لە ئەندامانی حزب لەلایەن ئاکپارتیەوە دەستگیر کراون و خراونەتە زیندان. ئامانجی ئاکپارتی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەش ئەوەیە کە هەدەپە واز لە سیاسەت بێنێت.

ساڵح کۆدای لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پارتی دیموکراتیکی گەلان چ پلانێکی بۆ ڕاکشانی دەنگی هاووڵاتییانی کورد هەیە وتی: پارتی دیموکراتیکی گەلان تەنها حزبی کوردەکان نییە. ئامانجی هەدەپە تەنها ئازاد کردنی میللەتێک نییە بەڵکوو دەیەوێت خزمەت بە هەموو گەلانی تورکیا بکات.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ماردین جەختی کردەوە: پارتی دیموکراتیکی گەلان حزبێکی سەرانسەرییە و پاڵپشتی لە هەموو بیروبڕوا ئازادەکان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە