شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-28 15:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە كەركووک چەكدارێكی داعش كوژرا و دەست بە سەر 90 مووشەكدا گیرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هێزە ئەمنییەكان تیرۆریستێكی داعشیان لە كەركووک كوشتووە و دەستیشان بەسەر دەیان مووشەكی دوورهاوێژدا گرتووە.

کوردپرێس:

لیوا یەحیا ڕەسوول، لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لەتویتەر بڵاویكردووەتەوە ، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی بە پشتیوانیی فڕۆكەوانیی سوپا، هەڵمەتێكی پشكنینیان لە پارێزگای كەركوك بۆلەناوبردنی پاشماوەكانی داعش ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، هەڵمەتەكەی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی معێزیلە لە دۆڵی گەرحە و ناوچەی بای حەسەن ئەنجامدراوە و توانیویانە تیرۆریستێك بكوژن و 11 مۆڵگەی داعش خاپووربكەن.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق باسیلەوەشكردووە، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیراوە بەسەر 30 هاوەن و 90 مووشەكدا.

ماوەیێكە هێزەئەمنییەكان چەند ئۆپراسیۆنێكیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لەدیالە و كەركووک و سەڵاحەدین ئەنجام داوە ئەویش بەهۆی جموجۆڵەكانی داعش لەوناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە