3521 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا/ چوار پارێزگا کوردنشینەکە لە هێڵی سووردان
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 190 حاڵەتی نوێی مردن و 3 521 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 25 هەزار و 779 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 7ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 521 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 449 هەزار و 960 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 190 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 25 هەزار و 779 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 376 هەزار و 531 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران