شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-28 10:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ دانوستانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە ناچێت/ هەڵویستی ڕۆژنامەی کەیهان لەبارەی ئایەتۆڵڵا سیاستانی هەڵویستی دەسەڵات نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە بەڕێوەناچێت و هیچ پلانێکیش بۆ ئەنجامدانی کاری لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمبارەیەوە لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە سەڵتەنەتی عومان بەڕێوەناچێت و هیچ پلانێکیش بۆ ئەنجام دانی کاری لەو شێوەیە لە ئارادا نییە".

خەتیب زادە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی تاران زۆر ڕوونە، پێویستە لەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو جەنگە دژ بە مرۆڤایەتییە بوەستێنێت، کە لەدژی ئێران ئەنجامیداوە، زیانی ئەو جەنگەش قەرەبوو کاتەوە کە بەهۆی سزاکانەوە لە وڵاتەکەی کەوتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کرد، ئەگەر ترەمپ ئامادەیی بۆ ئەو کارە دەربڕی، ئەوکاتە ئێران دەتوانێت لە چوارچێوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دانوستانی لەگەڵ ئەنجام بداتەوە.

خەتیب زادە جەختیشی کردەوە: ڕەخنە گرتنی ڕۆژنامەی کەیهان لە ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە پەیوەندیی بە ئەرکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە و لە کەسی قبووڵ ناکەین بێڕێزی بە پێگەی باڵای مەرجەعیەت بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە