شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-27 16:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بڕیاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە ، یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

کوردپرێس:

لە نووسراوێکدا کە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەرە، بڕیار درا یه‌كه‌ی ژمێریاریی یه‌كه‌كانی 70 و 80 بخرێتە‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

هاوكات، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌و پێه‌ش ‌، هاوتای هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه ‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژمێركاری بودجه‌ و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینیی فه‌رمانگه‌ی چاودێریی دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ بۆ كراوه‌ له‌ مادده‌ی سێ ناو یاسای ژماره‌ 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

به‌ جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده‌ 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه ‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، له‌ ژێر رۆشناییی فه‌رمانی ‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به ‌هه‌موو پێدوایستییه‌ یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە