شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-27 18:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قاسم ئەعرەجی: ئامانجی سەردانی شاندە ئەمنییەکەی بەغدا بۆ هەولێر ئەوەیە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و مەسعوود بارزانیدا، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند ئامانجی سەردانی شاندە ئەمنییەکەی بەغدا بۆ هەولێر ئەویە کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بە گوێرەی دەستووری عێراقی چارەسەر بکرێن.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازیی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هاوکات نووسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرجی لەبارەی دیدارەکەی نێوان ناوبراو و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی ئەعرەجی لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە ئامانجی سەردانی شاندە ئەمنییەکەی بەغدا ئەوە بوو کە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پێی دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە