شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-27 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە 70 کیلۆ هێرۆئین لە پارێزگای وان دەستی بەسەردا گیردرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای کوردنشینی وان دەستیان بەسەر 71 کیلۆ هێرۆئیندا گرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی گوندی باش قەڵا لە نزیکیی سنوورەکانی ئێران لە پارێزگای کوردنشینی وان دەستیان بەسەر 71 کیلۆ هێرۆئیندا گرت کە لەژێر بەرد حەشاردرا بوو.

ڕۆژنامەی حۆڕیەت زیاتر ئاشکرای دەکات پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای وان هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە کە ئەم هێرۆئینە بەشێوەی یەک کیلۆ یەک کیلۆ پاکێج بەندی کراوە و خراوەتە ناو سێ تەلیسەوە و لەژێر بەرد حەشار دراوە. ئێستا پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی وجبەکەیان هێناوە بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە