شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-27 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ کوردانی سووریا باشترین بژاردە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست ئاماژە بەوە دەکات پاڵپشتیکەرانی ئێستا کوردانی سووریا دواڕۆژ کۆتایی بە پشتگیرییەکانیان دێنن، دەنووسێت: ڕێگای گەیشتنی کوردەکان بە ئاشتی لە دیمەشقەوە تێدەپەڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست-ی ئەمەریکی دۆخی ئێستای کوردانی سووریا بە بۆنەی پشتگیریی ئەمریکاوە هێور وەسف دەکات بەڵام هۆشداری دەدات کە کوردانی سووریا ژمارەیێک مەترسییان لەسەرە و بۆ هەتایە ناتوانن پشت بە ئەمریکا ببەستن.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەم بابەتە دەکات کە کوردەکان پێشتریش هەندێک دانوستانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا و ڕووسیا کە هاوپەیمانیەتی ئەنجام داوە و دەنووسێت: ئەنجامی ئەم دانووستانانە ڕێککەوتنی ڕووسیا لەگەڵ تورکیا بوو بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە باکووری سووریا و ئامادەبوونی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی وەکوو پەرژینێک لەنێوانیاندا بۆ ڕێگری کردنی لە درێژەی هێرشەکان.

نەشناڵ ئینترێست وەبیری کوردەکانی دێنێتەوە کە ئەمریکا چەندین ساڵ خۆی بەشەڕی عێراق و ڤیێتنام-ەوە گلابوو بەڵام لە کۆتاییدا ناچار هێزەکانی خۆی لەو وڵاتانە کشانەوە، بۆیەش هیچ گەرەنتییێک نییە کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریاش نەکشێنەوە و کوردەکان بەجێنەهێڵن.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست ئاماژەی بەم باتەش داوە کە ڕووسیا، هاوپەیمانی سووریا، یەکەم وڵات بوو کە مۆڵەتی بە کوردانی سووریا دا نووسینگە لە مۆسکۆ بکەنەوە و ئەوانی ڕاسپارد کە لەو ڕێگایەوە دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەست پێبکەن و ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵیان بکەن.

بەبڕوای ئەم گۆڤارە، هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی کگوردانی سووریا لەگەڵ بیانییەکان ناگاتە ڕێککەوتنێکی درێژەخایەن و جەخت دەکاتەوە بۆ کوردانی سووریا باشترین بژاردە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە