شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە بیانووی نەبوونی هەلی کار، بەشی کوردیی زانکۆی ڕاپەڕین داخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەشی كوردی لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی دادەخات، ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی كۆلێژی بنەرەتی زانكۆكە نارەزایی لە بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕێت.

کوردپرێس:

بەپێی یاداشتیێكی ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی لەكۆلیژی پەروەردەی بنەرەتی زانكۆی راپەڕین كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەبیانووی نەبونی هەلی كار، دەست بۆداخستنی بەشی زمانی كوردی بردراوە، ئەوە لە كاتێكدایە نەبوونی هەلی كار دەرچوانی سەرجەم بەشەكانی گرتوەتەوە.

لەبەشێكی تری یاداشتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، "لەكاتێكدا بەشەكە خواستێكی زۆری لەسەرە، بەڵام بەناوی هەڵپەساردنەوە ماوەی سێ ساڵە هیچ خوێندكارێك بۆ نەنێردراوە.

بەپێی یاداشتەكەی ئەنجومەنی بەشی زمانی كوردی لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین، "بڕیاری هەڵپەساردن و داخستنی بەشەكە بەبێ وەرگرتنی ڕا و سەرنجی ئەوان دراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە