شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 05:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پارێزگای کەرکووک دوو چەکداری داعش دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا دوو چەکداری داعشیان لەناحیەی ڕیاز سەر بە پارێزگای کەروکوک دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکەن، به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری هێزەکانی لیوای 10ی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانه‌ دوو چەکداری داعش له‌ ناحیەی ڕیاز سەر بەپارێزگای کەرکوک ده‌ستگیربكه‌ن.

ئەوەش هاتووە، ده‌ستگیركراوەکان بەمادەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکانیان و دادگایی کردنیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە