شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاڵپشتیی سەرکردە عێراقییەکان دەکەین بۆ رێگری لەهێرش کردن بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە توویتێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەکەن بۆ رێگری کردن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی. ئامادەی هاوکارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

دەقی توویتەکەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییێکی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەکان دژی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین کە عێراقییەکان لە "تیرۆر" دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەکەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە