شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 12:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش: مەنهەجی ئێمە توندوتیژی و چەک نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مەنهەجی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە سەر پێوەری توندوتیژی و چەک دانەمەزراوە بەڵکوو مەنهەجی سیاسەتی دیموکراسییانە پەیڕەو دەکەن.

کوردپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە نووسینێکدا کۆی ئەو دەنگۆباسانە ڕەت دەکاتەوە کە لەبارەی ناوبراوەوە دەنگۆ دەنێنەوە و دەڵێت مەنهەجی ئەوان و هەدەپەش لەسەر بنەمای دیموکراسیەت و رەفتاری سیاسی دامەزراوە و پێچەوانەی بژاردەی چەک و توندوتیژییە.

دەمیرتاش لە نووسینەکەیدا ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە دیارە ناوبراو لە زیندانەوە لێدوانەکانی دەگوازرێتەوە و ئاسایییە کە بە گوێرەی دۆخی زیندان خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت. بۆیە کۆی دەنگۆ و قسەکان لەبارەی خۆی و مەنهەج و لێدوانەکانیەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: پێچەوانەی دەسەڵات کە سیاسەت ڕەتکردنەوە و پەراوێزخستنی گرتۆتە بەر سیاسەتی ئەوان بەشداری کردنی دیموکراسییانەیە لە سیاسەت.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان و بەتایبەت گەنجان کە ڕێژەیان دەگاتە 75 لە سەد نیازی ئەوەیان هەیە کە وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن و ئەمەش ئەنجامی سیاسەتی ناڕەوای پارتی باڵادەستە لە تورکیا.

دەمیرتاش دووپاتیشی کردۆتەوە: "لە هەموو ژیانمدا نە خۆم نە هەڤاڵانیشم هەرگیز بیرمان لە کوشتنی کەس نەکردۆتەوە و ئەو تۆمەتانەی باس لەو قسە ناڕەوایە دەکەن هەموویان بێ ئەساسن. بە پێچەوانەشەوە ئێمە هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕمان داوە و کارمان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و ئاشتەوایی لە وڵات کردووە و درێخمان لە هەوڵەکانمان نەکردووە لە پێناو ئەوەی نەهێڵین تەنانەت یەک هاووڵاتی بکوژرێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە