شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 12:39 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی یەکێتی: پێویستە بەرژەوەندییەکانی کورد لە ناوچەکە پارێزراو بێت

پوختەی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا دیداری کرد و باسی دواپێشهاتی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشە دوو لایەنەکانیان کرد.

کوردپرێس:

بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لە مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر له‌گه‌ڵ جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا كۆ بوونه‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان خرایە بەرباس و بۆچوونیان لەبارەوە خرایە ڕوو.

بافڵ تاڵەبانی بەڕاشکاوی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنی ھەرێم و عێراق و سووریا و ناوچەکە خستەڕوو، تەئکیدی لە سیاسەتی ھاوسەنگ و ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەشکردەوە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکە بەمەرجێک بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردی تێداپارێزراو بێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا و کێشە کەڵەکەبووەکان، ھاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتی لەخواستی حیزبەکەی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوو و رایگەیاند ھەموو ھەوڵێکی یەکێتی روو لە سیاسەتی شەراکەتی راستەقینە و ھاوبەشە کە بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا تێیدا پارێزراوبن.

سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش وپاشماوەکانی تیرۆریستان بافڵ تاڵەبانی پێویستی بەردەوامی و ھەماھەنگی زیاتری ھەمەلایەنەی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان کردەوە و داوایکرد ھاوکارییەکان زیاتربکرێت بۆ ھێزی پێشمەرگە لەرووی پێداویستی سەربازی و مەشق و راھێنانەوە ئەم ھەنگاوەشی بەھۆکاری بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر وەسفکرد.

ھەر لە دیدارەکەدا ھاوسەرۆکی یه‌كێتی تەئکیدی لەبەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەھەموو ئاستەکان کردەوە

لەبەرامبەردا جەیمس جێفری سوپاس یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە ھاوکارو پشتیوانێکی سەرەکی بووە لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش و تەئکیدی کردەوە لەبەردەوامی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکان لە عێراق و سوریا بەو پێیەی شەڕی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە