کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا 700 کەسی تێپەڕاند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 15حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 704 کەس.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 8ی ئەیلوولی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند: 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەکوردستانی سووریا تۆمار کراوە و 15 تووشبووە نوێیەکە، هەشت پیاو و حەوت ژنن، و زۆرینەیان دانیشتوی حەسەکە و قامیلشۆن.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا زیادیشی کرد: لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، لەبەرامبەردا (14) کەس چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
ئاماری کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:
تووشبووان: 704
چاکبوونەوە: 212
گیانلەدەستدان: 42
بۆچوونی بەکارهێنەران