شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-07 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـەهاوەنەوە لە یاریگایێکی کەرکووک کەسێک کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی دوو گوللـەهاوەن له‌نزیک یاریگایێكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری باشووری كه‌ركووک، هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی رایگەیاند درەنگانی ئەمشەو دوو گوللـەهاوەن له ‌نزیک یاریگایێكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازە لە باشووری شاری کەرکووک کەوتە خوارەوە و به‌هۆیه‌وه‌ مێردمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ کوژرا.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، دوای رووداوەکە هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، گومان دەکرێت هاوەنەکان لەلایەن داعشەوە ئاڕاستە کرا بن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیێکی عێراقدا رووی لە زیادبوون کردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە و خۆرێکخستنەوەی داعش دەگەڕێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە