شاندێکی باڵای ڕووسی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سووریا گەیشتە دیمەشق
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی یۆری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی سووریا گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا.
کوردپرێس:
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی سانای سووریا، شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی یۆری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پێتەختی وڵاتی سووریا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆ بکات.
هەر بە پێی هەواڵی ئاژانسەکە شاندە ڕووسییەکە بە فڕۆکەیێکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودوەڵەتیی سووریا و بە مەبەستی قووڵکردنەوەی پێوەندیییە دووقۆڵییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی دیمەشق دیدار و گفتوگۆ دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان میخائیل بۆگدانۆف جێگری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بەشداریی شاندەکە دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران