شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دەیرەزووری سووریا تەقە لە سەرۆکی ئەنجومەنی زوبیان کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕۆژی ڕابردوو کەسانی نەناسراو تەقەیان لە سەرۆکی ئەنجومەنی زوبیان لە کوردستانی سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانییارییانەی لە سعەرچاوەخۆجێییەکان دەسکەوتوون باس لەوە دەکەن ڕۆژی ڕابردوو چەند کەسی نەناسراو، عەلی هوەیدی ئەبووسەعید سەرۆکی ئەنجومەنی زوبیان-یان لە دەیرەزووری کوردستانی سووریا دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

ئەبوو سەعید لەو هێرشەدا بەتوندی بریندار بووە و بەپەلە ڕەونەی نەخۆشخانە کراوە و بە گوێرەی دوایین هەواڵەکانیش دۆخی ناجێگرە.

شایانی باسە لە هەفتەکانی ڕابردوودا پاش کوشتنی سەرۆکی دوو قەبیلەی عەرەب دەیرەزوور زۆر نائارامە و ناکۆکی کەوتۆتە نێوان قەبیلە عەرەبەکان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی بەدەستۆیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە