شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-01 08:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لەبارەی سەردانەکەی ئەمدواییەی شاندێکی کوردستانی سووریا بۆ مەسکۆ، هوشداری دەداتە ڕووسیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوای لە رووسیا کرد، خۆی بەدووربگرێت لە ھەر ھەنگاوێک خزمەت بە لایەنەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک وه‌ڵامێک بۆ سەردانەکەی شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا گوتی: تورکیا ھەست بەنیگەرانی دەکات لە پێشوازی کردنی شاندەکە لە سەر ئاستێکی باڵا لە لایەن رووسیاوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە، لەوەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل سەرکردایەتیی دەکات، کە تورکیا بە لقێکی ئەوی دادەنێت لە سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو لایەنانەی تومەتبار کرد بە چەوساندنەوەی خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان، پەیڕەوکردنی رێبازێکی جوداخوازی، ھەڕەشەکردن لە یەکێتی خاکی سووریا و ئاسایشی وڵاتانی ھاوسێی بە تایبەتی تورکیا، ئەو لایەنانەشی بە تیرۆریست ناوبرد.

راشیگەیاند: قەڵاچۆکردنی تیرۆر بە ھەموو شێوە و دیاردەکانییەوە و بەره‌نگاربوونەوەی ئەجێنداکانی جوداخوازی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی وڵاتانی ھاوسێ دەگەیەنێت و ھەڕەشە لە یەکێتی خاکی سووریا دەکات، ئەرکێکی گشتییە و لە ھەموو بڕیارە ھاوبەشەکانی کۆبوونەوەکانی ئەستانا-دا تۆمارکراون.

ھەروەھا گووتی: مەزندە دەکەین رووسیا بەپێی گیانی دانوستانەکانی ئەستانا و پابەندییەکانی رەفتار بکات و رێگا لەبەردەم ھەر ھەنگاوێک بگرێت، کە خزمەت بە ئەجیندای ئەو لایەنانەی پەیوەستن بە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل.

لە کۆتایشدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی: وه‌ڵامی ئێمە لەم بارەوە بەرێگای شاندەکەمانەوە بەسەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوە، باڵیۆز سیدات ئۆنال، کە ئێستا لە روسیایە، دەگەیەنرێتە لایەنی رووسی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە