لە سەرێکانی تەقینەوەیێک ڕووی دا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٠، تەقینەوەیێک لە ناوەڕاستی شاری سەرێکانی ژمارەیێک قوربانیی لێکەوتەوە.
کوردپرێس: ئاژانسی باسنیوز لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی شارەکەوە بڵاوی کردەوە ماتۆڕسکیلێک لە نێو بازاڕی شاری سەرێکانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە لانی کەم، پێنج کەس بریندار بوون.
تا ئێستا نازاندرێت تەقینەوەکە لە لایەن چ گرووپ و لایەنێکەوە ئەنجام درا.
لە لایێکی دیکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی سەرێکانی بە دوو کوژراو و ١٠ بریندار راگەیاند.
لە شەوی ڕابردوودا پێکدادان لە نێوان میلیشیاکانی قەڵغانی حەسەکە و عەشیرەتەکانی سەر بە میلیشیای حەزات ڕووی دا و بەهۆیەوە لە هەردوولا قوربانی هەبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران