وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە عێراق شەڕی دژی داعش و بابەتی سەروەریی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگریی فڕەنسا دوای ئهوهی دوێنێ ئێواره گهیشته بهغدا، ئهمڕۆ لەگەڵ جومعە عەناد هاوتا عێراقییەکەی و هەروەها بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقدا کۆ بوویەوە، هەروەها زانیارییهكان باس لهوه دهكهن فلۆرانس پارلی ئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆ دەبێتەوە.
پارلی لهگهڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو بابەتانە گفتوگۆی کرد کە جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشتر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کردبوون.
ئەو پرسانەی وەزیری دەرەوەی فڕەنسا خستبوویە بەر باس شەڕی دژی داعش و بابەتی سەروەریی عێراق بوون، وهک لهزانیارییهكان هاتووه، پارلی لە گفتوگۆکانیدا "دەستوەردانەکانی تورکیا" لە خاکی عێراق تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی پەکەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.
له زانیارییهكان روون كراوهتهوه، عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک لە پێشێل کردنی سەروەرییەکانی، فڕەنسا بەتەواوی پاڵپشتی سەروەریی عێراق دەکات لە چوارچێوەی هاوسەنگییێکی هەرێمیی ئاڵۆزدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران