شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-27 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی گرژییەکان لە دەریای ناوەڕاست، ترەمپ و ئەردۆغان پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا، ترەمپ و ئەردۆغان بابەتە گرنگە دووقۆڵیی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵکشانی گرژیی نێوان تورکیا و یۆنان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست مایەی نیگەرانییە و داوای لە لایەنەکانیش کرد پەنا ببنە بەر دیالۆگ.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ نیگەرانی خۆی نیشانداوە بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن و هاتووە ''ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یۆنان و تورکیا پابەندبن بە دیالۆگەوە کە تاکە رێگای چارەسەرەی جیاوازیەکانە''.

راشیگەیاند کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ و ئەردۆغان هەروەها بابەتە گرنگە دووقۆڵیی و هەرێمییەکانیان تاوتوێ کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە